مێسی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی له مێژووی بارسێلۆنا پێبه‌خشرا
ئه‌و گۆڵه‌ی لیۆنێل مێسی له‌سه‌ر شێوازی ماڕادۆنا له جامی شای ئیسپانیا له یانه‌ی خیتافی تۆمار كرد به جوانترین گۆڵ له مێژووی یانه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 ئاداری 2019، لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا به ده‌نگی هانده‌ران خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی له مێژووی بارسا پێبه‌خشرا.
لیۆنێل مێسی له رۆژی 18 نیسانی 2017، له قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا له یاریگه‌ی كامپ نوو، مێسی یاری به 6 یاریزانی خیتافی كرد و خۆی له زیاتر له نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی خیتافی تێپه‌ڕ كرد و گۆڵێكی تۆمار كرد.
له‌و یارییه‌دا بارسێلۆنا به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی له یانه‌ی خیتافی برده‌وه، مێسی له‌و یارییه‌دا 2 گۆڵی تۆمار كرد.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، ماوه‌ی 19 ساڵه له یانه‌ی بارسێلۆنا یاری ده‌كات، تا ئێستا 674 یاری بۆ بارسا كردووه، 591 گۆڵ و 238 ئاسیستی تۆمار كردووه.