كوردستان24 ورده‌كاری رووداوێكی كوشتن ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كوردستان 24، به‌دوادچوون بۆ رووداوێكی خۆكوشتن ده‌كات، كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكووری هه‌ولێر روویداوه.
ورده‌كاری رووداوه‌كه
رۆژی 27ى ئادار، ده‌نگی ته‌قه‌ی ده‌مانچه‌یه‌ك كاسبكارانی پیشه‌سازی باكوور له هه‌ولێر راده‌چڵه‌كێنێت، هه‌مووان ده‌چنه شوێنی ته‌قه‌كه و ده‌بینن كاسبكارێك به‌ناوی "سه‌میر كوره‌چی"، له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه، سه‌ره‌تا هه‌واڵی كوشتنه‌كه وا بڵاو ده‌بێته‌وه كه گوایه ناوبراو له لایه‌ن كارمه‌ندێكی پۆلیسه‌وه له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و وه‌ك له‌و گرته‌ڤیدیۆییه‌ی كه‌ده‌ستی كوردستان24 كه‌وتووه، دیاره، رووداوه‌كه به شێوه‌یه‌كی دیكه بووه و ناوبراو خۆی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، پۆلیسه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌چێته لای كۆچكردوو، كه هاوڕێی بووه و دوكانی فیته‌ری هه‌بووه، وه‌ك ده‌ریشده‌كه‌وێت، كه‌سی كۆچكردوو له ئۆتۆمبێلی پۆلیسه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه و داوای لێده‌كات ده‌مانچه‌كه‌ی پێ نیشانبدات، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌ویش ده‌یه‌وێت ده‌مانچه‌یه‌ك بكرێت، پۆلیسه‌كه‌ش فیشه‌كدانی ناو ده‌مانچه‌كه ده‌رده‌هێنێت و ده‌یداته ده‌ستی، به‌ڵام له‌ناكاو كه‌سی كۆچكردوو فیشه‌كدانه‌كه‌ی له‌ده‌ستی پۆلیسه‌كه ده‌ڕفێنێت و ده‌یخاته‌وه سه‌ر ده‌مانچه‌كه و فیشه‌كێك له‌سه‌ری خۆی ده‌دات.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆ
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م به‌دواداچوونه‌ی كوردستان24، لای خه‌ڵك ده‌نگۆكه وابڵاو بووه‌ته‌وه تاوانی كوشتنه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به‌ڵگه و گرته ڤیدیۆیيه‌كه پیشانی كه‌سوكاری قوربانییه‌كه ده‌ده‌ن، ئیدی هیچ گومانێكیان لا نه‌ماوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌كی كه "وه‌ستا سه‌میر" له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
پۆلیسی هه‌ولێریش دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیان و بینینی گرته‌ی كامێراكانی چاودێری، گه‌یشتوونه‌ته ته‌واوی راستی رووداوه‌كه، وه‌ك له وته‌كانی گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر و راپۆرتی پزیشكی دادیش ده‌رده‌كه‌وێت، كۆچكردوو خۆی كوشتووه.
هه‌ڵوێستی كه‌سوكاری وه‌ستا سه‌میر
به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاری كۆچكردوودا دیاره، هۆكاری خۆكوشتنه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه و پێشتریش چه‌ندینجار هه‌وڵی چاره‌سه‌ری دراوه، به‌ڵام بێ سوود بووه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش دڵنیایی ده‌ده‌ن كه هه‌ر رووداوێك و تاوانی كوشتن به هه‌ر جۆرێك رووبدات، ئه‌وان ده‌توانن به راستی رووداوه‌كه بگه‌ن، داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن خۆیان له بڕیاردانی پێشوه‌خته بپارێزن و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ن.
ئ. م