كۆنگرێس دژی توركیا ده‌جوڵێت
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه یاسایه‌كیان له دژی توركیا ئاماده كردووه.
به گوێره‌ی پرۆژه یاساكه داواكراوه، فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی "ئێف35" به توركیا رابگیرێت.
هه‌روه‌ها داواشكراوه، تا توركیا په‌شیمان نه‌بێته‌وه له كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "ئێس400"ی رووسی فڕۆكه‌ی پێ نه‌فرۆشرێت.
سیناتۆری دیموكراته‌كان، "جین شاهین"، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رووسیا له رێی توركیاوه په‌ی به نهێنی فڕۆكه‌ی "ئێف35" به‌رێت، ئه‌وا مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا و جیهان درووست ده‌بێت.
"ئێف35" به گه‌وهه‌ری پیشه‌سازی ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازی و هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت.
توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و 7 وڵاتی دیكه، له پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می فڕۆكه‌ی "ئێف35" به‌شداری ده‌كه‌ن.
پرۆژه‌كه زۆرترین تێچووی هه‌یه و نرخی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك ده‌گاته تریلیۆنێك دۆلار.
ئه‌نقه‌ره داوای 30 فڕۆكه‌ی "ئێف35"ی كردووه. به‌ڵام كۆنگرێس رێگری له پێدانی ئه‌و فڕۆكانه ده‌كات.
رووسیا و توركیا له ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2017 گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ پێدانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "ئێس400" به توركیا.
ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه، توركیا رازی بكات، له بری "ئێس400"، مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی بكڕێت.
ئه‌مه‌ریكا ترسی له‌وه‌یه، سیستمی راداری رووسی، بتوانێت فڕۆكه تارماییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر بێت و له یه‌ك كاتدا سوپای توركیا سیستمی به‌رگری "ئێس400"ی رووسیی و فڕۆكه‌ی "ئێف35"ی ئه‌مه‌ریكی هه‌بێت.
سه‌رچاوه: RT و رۆیته‌رز
ئ.ڕ