سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات. مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه. فراكسیۆنی گۆڕانیش رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار نه‌كرێته‌وه، پرۆسه‌ی سیاسی په‌كی ده‌كه‌وێت و ناتوانرێت حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت.
به گوێره‌ی نووسراوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره سێی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م، له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، ئاماده بن.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر سێی ئێواره‌ی سبه‌ی، ئه‌نجام ده‌درێت.
كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌لی حه‌مه‌سالح رایگه‌یاند، به‌شێكی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان ئه‌وه‌یه، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌موار بكرێته‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و دواتریش ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ده‌ستووردا یه‌كلا بكرێنه‌وه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، راشیگه‌یاند، له 2018دا دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێممان هه‌ڵپه‌سارد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بێته پێش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌ماندا، نه‌ك له ناو خه‌ڵكدا.
گوتیشی: "هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌ماندا خواستێكی گه‌وره‌ی ئێمه‌یه. زۆر پێمان گرنگه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه و كار بكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووریشدا".
روونیشی كرده‌وه، پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هێشتا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی نه‌كرێت، حكوومه‌ت پێكنایه‌ت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش پێكنه‌هێنرێت، ناتوانین چاكسازی بكه‌ین و رۆڵی خۆمان ببینین.
68 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
ئه‌و 68 په‌رله‌مانتاره پێشنیازی پڕۆژه‌یاسایه‌كیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كارا بكرێته‌وه.
له مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه پێشنیازه‌كه‌دا هاتووه: یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره (10)ی ساڵی 2018 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كارا ده‌كرێته‌وه.
له مادده‌ی دووه‌میشدا باس له ده‌سه‌ڵاته‌كانی كراوه و هاتووه: یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ژماره (2)ی ساڵی 2017 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له مادده‌ی سێیه‌مدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق سه‌رۆكێك بۆ هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت به‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان – عێراقدا هه‌یه تا په‌سندكردنی ده‌ستووری كوردستان – عێراق، كه تێیدا شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری ده‌كرێت.
له مادده‌ی چواری پڕۆژه‌كه‌دا باس له رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه. تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، كه له په‌رله‌ماندا سه‌رۆك به ده‌نگدانی ئاشكرا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، له دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بكاته‌وه. دواتر له ماوه‌ی سێ رۆژدا كاندیده‌كان سی ڤی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. دوای دوو رۆژ له داخستنی ده‌رگای خۆپاڵاوتن، ناوی كاندیده‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت. دوای ئه‌وه مافی تانه‌دان ده‌سته‌به‌ره، بۆ ئه‌وانه‌ی ناویان رانه‌گه‌یه‌ندراوه و ده‌توانن له دادگای ته‌میز تانه بده‌ن و بڕیاری دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها روون كراوه‌ته‌وه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌نگدانێكی ئاشكرا و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌مه‌ش دوای سێ رۆژ له بڕیاری دادگای ته‌میز بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كان.
ئه‌گه‌ر هیچ پاڵێوراوێك زۆرینه‌ی ره‌های به ده‌ست نه‌هێنا، ده‌نگدان دووباره ده‌كرێته‌وه و ئه‌وه‌ی جاری دووه‌م زۆرینه‌ی به ده‌ست هێنا، ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێم. ئه‌گه‌ر یه‌ك پاڵێوراویش هه‌بوو، هه‌ر به ده‌نگدانی ئاشكرا و به ده‌نگی زۆرینه ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێم.
له مادده‌ی پێنجه‌مدا باس له ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه و تێیدا هاتووه، ماوه‌ی ویلایه‌تی له له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ویلایه‌تی په‌رله‌مان ده‌بێت.
له مادده‌ی هه‌شته‌می پڕۆژه‌كه‌شدا هاتووه، ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌شداربوونی یه‌كێتی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، بێ ئه‌نجام كۆتایی هات و بڕیاره ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆببێته‌وه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی له باره‌ی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به كوردستان24ی راگه‌یاند، پارتی ئازاده له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ یه‌كێتی بكرێت، ئێمه‌ش قسه‌یه‌كی دیكه‌مان ده‌بێت.