ئه‌پڵ ئامێرێكی "ناوازه"ی خۆی راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئێر پاوەر، چارجەرە وایەرلێسەکەی ئەپڵ بەشێوەیەکی فەرمی ئامێره‌كه راده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامێره‌كه‌یان گرفتی هه‌یه و له كاتی بارگاویكردن گه‌رم ده‌بێت.
لە دوای دوو ساڵ لە ده‌رکەوتنی ئەم ئامێرە، ئەمڕۆ ئەپڵ بەشێوەیەکی فەرمی ئاشکرای کرد، ئەم بەرهەمە کانسڵ کراوەتەوە، چونکە کێشەی گەرمبوونی هەیە.
كۆمپانیای ئه‌پڵی پێشه‌نگ له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه هۆشمه‌نده‌كانی دیكه، دەڵێت: "ئەم پرۆژەیەمان کانسڵ کردەوە چونکە بەپێی ستانداردی ئێمە نەبوو وە داوای لێبوردنیش دەکەین".
تا ئێستاش ئه‌پڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ئایا له داهاتوو گرفتی ئامێره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات، یان ده‌ستبه‌رداری به‌رهه‌مهێنانی ئایه‌ر پاوه‌ر ده‌بێت.
ئ. م