به ڤیدیۆ.. له یارییه‌كی دراماتیكی لیڤه‌رپوول شكستی به تۆتێنهام هێنا
له گه‌ڕی 32ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یارییه‌كی زه‌حمه‌تدا شكستی به تۆتێنهام هێنا، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی تۆتێنهامی له‌نده‌نی كرد، له خوله‌كی 16 رۆبێرتۆ فێرمینیۆی به‌رازیلی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ لیڤه‌رپوول كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی یۆرگن كڵۆپ كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، لوكاس مۆرای به‌رازیلی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ تۆتێنهام یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، له رێگه‌ی هه‌وڵێكی محه‌مه‌د سه‌ڵاح لیڤه‌رپوول گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ گه‌ڕایه‌وه.
لیڤه‌رپوول تاكه یانه‌یه به درێژایی مێژوو بتوانێت له خوله‌كی 90 له پرێمه‌رلیگ 33 گۆڵ تۆمار بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لیڤه‌رپوول بووه دووه‌م یانه‌یه له مێژووی پرێمه‌رلیگ له نێو یاریگه‌ی خۆی 37 یاری له‌سه‌ریه‌ك تووشی شكست نه‌هاتووه.