پاسپۆرتی داعشه‌كان ئه‌مه‌ریكا ده‌ترسێنێ

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/4/2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: "رێكخراوی داعش خاوه‌نی دوو تا سێ هه‌زار پاسپۆرتی عه‌ره‌بی و بیانییه، تیمه‌كانی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌دوای پاسپۆرتی سه‌ركرده و چه‌كدارانی داعشدا ده‌گه‌ڕین كه خاوه‌نی پاسپۆرتی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانن".
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی و عه‌ره‌بیی گوتووه: "تیمی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ئێستا دڵنیابووه‌ته‌وه له‌وه‌ی رێكخراوی داعش خاوه‌نی 2 تا 3 هه‌زار پاسپۆرتی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌یان وڵاتی دیكه‌ی جیهانن. هه‌واڵگریی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و پاسپۆرتانه به مه‌ترسی ده‌زانێت چونكه داعش به‌و رێگایه ده‌توانێت چه‌كداره‌كانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بنێرێت".
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌رده‌وام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان ده‌كات، داعشه‌كانی خۆیان له سووریا وه‌ربگرنه‌وه و بیانبه‌نه‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك بۆ گێرانه‌وه‌ی داعشه بیانییه‌كان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان له ئارادا نییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش، زیاتر له 4 هه‌زار چه‌كداری داعش هه‌ڵگریی وڵاتینامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپان، ئه‌گه‌ر بێت‌و بگه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌وروپا.