بۆچی هیتله‌ر گرنگی به قورئانی پیرۆز داوه؟
K24 - هه‌ولێر:
مێژوونووسێكی به‌ریتانی به‌ناوی ده‌یڤید مۆتادیل له كتێبێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌دۆلف هیتله‌ر، سه‌ركرده‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، گرنگی به قورئانی پیرۆز داوه و گه‌وره به‌رپرسێكی رایخی سێیه‌می راسپاردووه توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر قورئان ئه‌نجام بده‌ن.
رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، كتێبه‌كه‌ی ئه‌و مێژوونووسه به‌ریتانییه به‌ناوونیشانی "ئیسلام و ئامرازی شه‌ڕی ئه‌ڵمانییه نازییه‌كان"ـه و نووسه‌ر تێیدا باسی له‌وه كردووه، هیتله‌ر گه‌وره به‌رپرسێكی راسپاردووه تا لێژنه‌ی ناوه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئاگادار بكاته‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی قورئان بكه‌ن، تا بۆیان ده‌ربكه‌وێت و بزانن چ ئایه‌تێك باس له‌وه ده‌كات، دوای پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د. خ)، هیچ نێردراوێكی دیكه بێت و په‌یامه‌كه‌ی ته‌واو ئه‌و بكات.
به گوێره‌ی نووسه‌ره‌كه، مه‌به‌ستی هیتله‌ر ئه‌وه‌بووه، ئه‌و ئایه‌تانه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه و تا بڵێت: "من ئه‌و نێردراوه‌م كه په‌یامه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كه‌م"، ئامانجیش لێی راكێشانی سه‌رنج و سۆزی موسڵمانان بووه بۆ هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی جووه‌كان و ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌رپای كردبوو.
نووسه‌ره‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هیتله‌ر له‌و كاره بێهیوا بووه، چونكه لێژنه‌كه پێیڕاگه‌یاندووه، هیچ شتێكی له‌و جۆره باس نه‌كراوه، له بری ئه‌وه لێژنه‌كه پێشنیازی كردووه، ئه‌و "حه‌دیسه پیرۆزانه" به‌كاربهێنێت، كه باس له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی "حه‌زره‌تی عیسا" ده‌كه‌ن.
ئ. م