ئێستا.. بەشێک لەشاخی هەیبەت سوڵتان داڕما و ڕێگای کۆیەی داخست
K24 - كۆیه:
به‌شێك له شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه داڕما و رێگه‌ی به‌ره‌و كۆیه‌ی داخستووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كۆیه رایگه‌یاند، تیمه‌كانی رێگه‌وبانی كۆیه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه دان.
وه‌ك له وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر پێچه‌كانی شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان، كه‌شێكی باراناوییه، تاڕاده‌یه‌ك ته‌مومژ هه‌یه و مه‌ودای بینینیش كه‌مبووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه به خوڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه، له چه‌ندین شوێنی هه‌رێمی كوردستان لافاو هه‌ستاوه و زیان به چه‌ندین پرد و رێگه‌ش كه‌تووه.
ئ. م