یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوای خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م په‌سه‌ند ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات، كه پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه، به واژۆی 68 په‌رله‌مانتار پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یاساكه ده‌كرێت، له رۆژانی داهاتووش، خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ یاساكه ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ش، گفتوگۆكان كۆتایی پێدێت و ده‌نگ به یه‌كه یه‌كه‌ی مادده‌كان ده‌درێت و دواتریش ده‌خرێته ده‌نگدان.
له باره‌ی به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كانیش، ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پرۆسه‌كه پێویسته هه‌موولایه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌بێت، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی رێكار و رێگه درووسته‌كان، تا ئێستاش ته‌نها فراكسیۆنی یه‌كێتی بڕیاری نه‌داوه به‌شداری بكات.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێشتری سه‌رۆكی هه‌رێم كه به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم دابه‌شكرابوو، ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو یاساكه.
روونیشی كرده‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌ن ده‌ستوورێك، سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئ. م