حوسنی موباره‌ك نهێنییه‌ك له باره‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌ید، راگه‌یاندنكاری میسری و بێژه‌ری كه‌ناڵی "مصر الحیاة" ئاشكرای كرد، محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشووتری میسر، نهێنییه‌ك له باره‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سووریا و مه‌رجی چۆڵكردنی له‌لایه‌ن ئیسرائیل ئاشكرا كردووه.
ئه‌و بێژه‌ره بۆ وێبسایتی "القاهرة 24" ده‌ڵێت: "موباره‌ك گوتی، له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان بۆ چۆڵكردنی به‌رزارییه‌كان جۆلان (گۆلان) له په‌یوه‌ندیدا بووم، ئه‌وان مه‌رجێكیان دانا، ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل بوو له دیمه‌شق و هاوكات سووریاش باڵیۆزخانه‌ی له ئیسرائیل بكاته‌وه".
موباره‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ ساڵه‌كه بكات، بۆ بێژه‌ره‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، كه مه‌به‌ستی ئیسرائیل ئه‌وه بووه ئه‌و كاره ده‌بێته جۆرێك له دانپێدانان به‌و وڵاته له‌لایه‌ن سووریاوه، به‌ڵام حافز ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی سووریا ره‌تیكرده‌وه.
بڕیار بوو كه‌ناڵه‌كه، گفتوگۆی تۆماركراوی ده‌نگی حوسنی موباره‌ك په‌خش بكات، به‌ڵام ئیستا په‌شیمان بووه‌ته‌وه و به‌هۆی بارودۆخی "ده‌ره‌كی"، به گوته‌ی خۆیان، بڵاوی ناكاته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م