وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بڕیاری داوه كارمه‌نده خۆبه‌خشه‌كان به گرێبه‌ست دابمه‌زرێنێت
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێکی لیژنەی تەندورستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، وەزیری تەندروستی بریاری داوە کێشەی کارمەندە خۆبەخشەکانی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، زانا مه‌لا خالید، ئەندامی لیژنەی تەندورستی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: ئه‌وله‌ویاتی دامه‌زراندنی میلاكات بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ خۆبه‌خشه‌كانه و، وه‌زاره‌ت بڕیاریداوه، سه‌ره‌تا خۆبه‌خشه‌كان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دابمه‌زرێنێت.
سه‌باره‌ت به كیشه‌ی كه‌می ده‌رمانیش له نه‌خۆشخانه‌كان، به تایبه‌ت ده‌رمانی شێرپه‌نجه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ته‌ندرووستی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، سبه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كات و نوێنه‌ری لێژنه‌ی ته‌ندرووستیش بۆ وه‌رگرتنی داتا و زانیاری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده ده‌بێت.
زانا مه‌لا خالید ئاشكراشیكرد، لێژنه‌كه‌یان داوای له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كردووه، ئه‌و ژه‌مه خواردنانه‌ی ناو نه‌خۆشخانه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی بگه‌ڕێندرێنه‌وه، كه پێشتر به بڕیارێك قه‌ده‌غه كرابوون و گوتی: وه‌زیری ته‌ندرووستی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه كه داوا له وه‌زاره‌تی دارایی بكات، بودجه‌ی پێویست بو ئه‌و ژه‌مه خواردنانه دابین بكات.
H.B