كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بۆ سبه‌ی چوارشه‌ممه 3ی نیسان دواخرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاربوو كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2ی نیسان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 3ی رۆژی چوارشه‌ممه دواخراوه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به گوێره‌ی پێشنیازه‌كه‌ش، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، تا ئه‌و كاته‌ی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی ده‌ستوور.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، مونا قاوه‌چی، بە كوردستان24ـی راگەیاند، بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە لایەنە سیاسییەكان، بۆ ئەوەی كۆدەنگی نیشتمانی بۆ پرسی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی ھەرێم دروست ببێت، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ كاتژمێر 3ـی سبەی دواخرا.
گوتیشی، سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆك دەكات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له باره‌ی سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، فرسه‌ت سۆفی بە باشی دەزانێت، دەستوور جۆری سیستەمی سیاسی ھەرێمی کوردستان یەکلا بکاتەوە.
هه‌روه‌ها خه‌دیجه مزووری، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه رایگه‌یاند، زۆرینەی رەھا لەناو پەرلەمان ئەوەیە دەستوور ئەو مەسەلەیە یەکلا بکاتەوە.
ئ. م