لە قەڵادزێ تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی دزراو كرا و شۆفێرەكەی بریندار كرا

تەقە كەرەكان ھەڵاتوون

K24 - رانیە

ئاراس ئەمین، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند: "ئەمڕۆ 4/2/2019، لە بەرامبەر کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، تەقە لەئۆتۆمێلێکی دزراوی جۆری تویۆتا کراو شۆفێرەکەی بریندارە".

گوتیشی: "چەند كەسێك بە ئۆتۆمبێلێكی نیسان پاتڕۆڵ دوای ئەو ئۆتۆمبێلە كەوتون كە دزراوە و داوایان لێكردووە بوەستێ، بەڵام نەوەستاوە و ئەوانیش تەقەیان لێكردووە و شۆفێرەكەیان بریندار كردووە و تەقەكەرەكانیش ھەڵاتوون".