عه‌بدولخالق مه‌سعوود خۆی بۆ ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پیی ئاسیا كاندید ده‌كات
عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه خۆی بۆ ئه‌ندامی جێبه‌جێكاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا كاندید كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌شتی وڵاتی مالیزیا كردووه.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به كوردستان24ـی راگه‌یاند بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا كێبڕكێی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی 5 وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كات كه پێكهاتوون له (ئیمارات، سعوودیه، عومان، لوبنان و یه‌مه‌ن).
عه‌بدولخالق مه‌سعوود ده‌شڵێت: دوایینجار حوسین سه‌عید سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له 2011 خۆی بۆ ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا كاندید كرد و ده‌رنه‌چوو.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود كه ئێستا له كوالالامپۆری پایته‌ختی مالیزیایه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گه‌شبینه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق ببێته یه‌كه‌مین كه‌س ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له كوالالامپۆر هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌ندامی جێبه‌جێكاری فیدراسیۆنه‌كه بكرێت.
عه‌بدولخالق مه‌سعوودی ته‌مه‌ن 64 ساڵ، له 2014 به زۆرینه‌ی ده‌نگ به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و 3 ساڵی دیكه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كۆتایی دێت، پێشتریش بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ وه‌ك كارگێر و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كاری كردووه و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو به فه‌رمی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگرت.