پێشنیازی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان كرا
K24 - ههولێر:
لێژنەی یاسایی دوا قۆناغی پێشنیازی هەمواری یاسایی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی تەواو کرد و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد.
ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش خوێندنەوەی سێییەمی بۆ دەکرێت و دەبێتە یاسا.
پێشنیازەکانی تایبهت به هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان زۆرن، زۆرترینیان تایبەتن بە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك و دەسەڵاتەکانی، هەمواری یاساكە لە قۆناغی کۆتایيدایە و لێژنەی یاساییش پێشنیازەکانی رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووه.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمان، دوای خوێندنەوەی دووەمی هەر پرۆژە یاسایهك دەبێت لە ماوەی کەمتر لە 7 رۆژ خوێندنەوەی سێیەم بۆ پرۆژەکە بکرێ و ههموارهكه پەسەند بکرێـت، پێشنیازی هەر پەرلەمانتارێك زۆرترین پشتگیری هەبێت، دەخرێتە دەنگدانەوە.
لە خوێندنەوەی سێیەم دا، گفتوکۆ لەسەر ماددەکانی پرۆژەکە ناکرێت و تەنیا دەخرێتە دەنگدانەوە، بە گوێرهی دەنگ پێشنیازەکان ههمواری یاساكه پەسەند دەکرێ.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان 24، لە بارەی پێشنیازی یەکێتی بۆ جێگری دووەم، بڕیارە پارتی و یەکێتی و گۆڕان کۆببنەوە بگەنە رێککەوتن، بهڵام ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمان پێشنیازی هەمواری یاساکە پەسەند دەکات، شێوەی هەڵبژاردنی سەرۆک زۆرترین پێشنیازی هەیە و بەشێکی زۆری پهرلهمانتاران داوا دەکهن، پرۆسهی هەڵبژاردنهكه بهشێوازی بە ئاشکرا بێت.
ئ. م