2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.. 5 ئۆتۆمبێلیان دزیبوو
K24- راپه‌ڕین:
هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەین 2 تۆمەتباریان به ناوه‌كانی (ع . ز . ڕ) و (ی . غ . م) دەستگیر كرد، کە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیان دزیووە و یەکێکیان لەسەر تەقەکردن و بریندارکردنی کەسێك بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکەی، پێشتر فەرمانی دەستگیر کردنی لەدادگای هەولێر هەبووە.
بەگوێره‌ی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، یەکێك لەتۆمەتبارەکان تەمەنی ۳۸ ساڵە و دانیشتووی قەڵادزێیە، ئەوەی دیكه‌یان تەمەنی ۲٥ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی ئازادی کەرکوکە.
یه‌كێك له تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان هەمان ئەو کەسەیە، کە ڕۆژی سێ شەمەی ئەم هەفتەیه لەلایەن چەند کەسێكه‌وه کە ئۆتۆمبێله‌كه‌یانی دزیبوو، لە بەردەم کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ دەستڕێژی گوللـەی لێ‌کرا و بریندار کرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له به‌رده‌م پۆلیسی دادگا دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه، به گوته‌ی خۆیان، له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك و چه‌قۆ هه‌ڕه‌شه و ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵك كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه پێشتر ماڵی له هه‌ولێر بووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ماڵه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه قه‌ڵادزێ.
له لێكۆڵنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و 2 تۆمه‌تباره 5 ئۆتۆمبێلیان له جۆره‌كانی توێتا/ كرۆلا، توێتا/ كرۆلا تاكسی، توێتا/ پیكاب، نیسان/ سه‌نی و ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی بارهه‌ڵگریان دزیوه و له بازاڕ فرۆشتوویانه.
تۆمه‌تباری یەکەم بەناوی (ع . ز . ڕ) دانی به‌وه‌دا ناوه، له شاری هه‌ولێر دوكانێكی مۆبایلیان بڕیووه و 7 مۆبایلیان دزیوه، ئاشكراش ده‌كات، له هه‌مان شار ته‌قه‌ی له هاوڵاتیه‌ك كردووه و دوای برینداركردنی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ش له لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
ڕاگەیه‌ندراوەکەی پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌دات، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 443 تۆمه‌تبار (ع. ز . ڕ) ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه، تۆمه‌تباری دووه‌میش (ی . غ . م) ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێ و له ژێر چاودێری تەندروستی و پۆلیسدایە.
H.B