هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌سند ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
لیژنەی یاسایی دوا قۆناغی پێشنیازی هەمواری یاسایی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی تەواو کرد و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد.
بڕیاره له ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی سێییەمی بۆ بکرێت و دەبێتە یاسا.
لەم پاکێجەدا وردەکاری زیاتری پێشنیازی هەمواری یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو.
دوای ده‌ركردنی یاساكه، سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت و دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم، راسپێردراوی فراكسیۆنی زۆرینه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راده‌سپێرێت، بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی.
به‌گه‌ڕكه‌وتنی ئه‌م هه‌نگاوانه دوای ئه‌وه دێن، كه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له وتاری كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر، رایگه‌یاند، ده‌رفه‌تی زۆر درایه هه‌موو لایه‌نه‌كان و چیدیكه بۆ چركه‌یه‌كیش چاوه‌ڕێی كه‌س ناكه‌ین.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان و به‌شداریكردن له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارده‌بن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 90 كورسی په‌رله‌مانن، به‌مه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چوار ساڵی داهاتوو حكوومه‌تێكی به‌هێز ئیداره‌ی هه‌رێم بكات.
لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانیش 21 كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه و په‌رله‌مانتارێكی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ڵێ له چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار پڕۆژه‌ی بنیاتنه‌ریان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به رێڕه‌وێكی راست و دروست تێپه‌ڕن.
ئ.ر