دوكان.. داوا لە خاوەن بەلەمەکانی گەشتیاری دهكرێت کارەکانیان رابگرن
K24 - دوكان:
گەشتوگوزاری دوکان هۆشداری له بهرزبوونهوهی ئاستی ئاوی دوكان دهدات و داواش لە خاوەن بەلەمەکانی گەشتیاری دەکات کارەکانیان رابگرن.
ئێستا ئاوی دەرچوو لە بەنداوی دوکان دەگاتە 700 م3 لەهەر چرکەیەك و بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکانیش داوا لە خاوەنی بەلەمە گەشتیاریەکان دەکات، بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی زۆری زێیەکە، لەخوارووی بەنداوەکە بۆ ئەمڕۆ، کە رۆژی هەینییە و گەشتیاران دێنە سەیرانگاکانی دوکان، کارەکانیان رابگرن.
رێژین رەئووف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئاستی ئەو ئاوەی ئێستا لە بەنداوەکە دەردەچێت، زۆر زیادی کردووە و بووهتە هۆی ژێرئاوکەوتنی (مەرس) یاخود ئەو شوێنە تایبەتانەی بەلەمەکان گەشتیارانی لێوە سەردەخەن، بۆیە لەبەر پاراستنی سەلامەتی گیانی گەشتیاران داوامان لە خاوەن بەلەمە گەشتیارییەکان کردووە بەهیچ جۆرێك گەشتیار سەرنەخەن و کار نەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێك لە شوێنە گەشتیارییەکان زیانیان پێگەیشتووە و لەئەگەری بەردانەوەی زیاتری ئاوەکە، بەشێکی دیكه لەشوێنە گەشتیارییەکان ئاو دایاندەپۆشێت.
ئ. م