ڤیزای بێ بەرامبەر ژمارەی گەشتیارانی ھەرێمی كوردستان بۆ ئێران زیاد دەكات
K24 - چۆمان
ئێران پێدانی ڤیزای بێ به‌رامبه‌ری بۆ گه‌شتیارانی عێراق و باشوری كوردستان له 1ی ئەم مانگە خسته بواری جیبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن عێراقه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه خواست له‌سه‌ر گه‌شتكردن به‌ره‌و ئیران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق زیاد بكات.
دوای بڕیارەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە ده‌روازه‌ی سنووری نێوه‌ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، ده‌رچه‌ی رۆیشتن جمەی دێت، رێككه‌وتنی نێوان عێڕاق و ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی باجی ڤیزای نێوانیان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه هۆكاری رووتێكردنی ئه‌و گه‌شتیارانه‌یه بۆ ئێران، له بری پا‌سپۆرت ئێستا ڤیزا خراوه‌ته سه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی فه‌رمی.
له‌كاتی هاتنیان بۆ باشووری كوردستان و عێراق، ئێران بۆ هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڕی (220 تا 430)هه‌زار تومه‌نیان لێوه‌رده‌گرێت، له ده‌روازه سنووریه‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان بڕی (25000) دیناریان لێوه‌رده‌گیریت، ئه‌مه‌ش وایكردووه هۆڵی هاتنی گه‌شتیاران لە ئێرانەوە بۆ ھەرێمی كوردستان چۆڵ ده‌ربكه‌وێت.
ئێران به‌فه‌رمی رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن گه‌شتیاران له باجی ڤیزا ببه‌خشن، سه‌رباری خراپی كه‌ش و هه‌واش به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی ئه‌م ده‌روازه سنووریه رێژه‌ی چوونی گه‌شتیاران بۆ ئێران له 10% زیادی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا عێراق بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌گوێره‌ی ئامارێكی نافه‌رمیش ساڵانه 7 ملیۆن گه‌شتیارانی ئێرانی سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ته‌نها 2 ملیۆن گه‌شتیاری عێراقی و باشووری كوردستان سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.
ھ.م