"ریال مه‌درید كۆتایی به گرێبه‌سته مێژووییه‌كه‌ی هێنا"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ریال مه‌درید، ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی فه‌رمی ماوه و هه‌موو كاره‌كان كۆتایی هاتووه.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 نیسانی 2019، بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردی بۆ ریال مه‌درید كربووه بابه‌تی سه‌ره‌كی رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كه‌ی.
ماركا به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره به‌لجیكاییه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه و به 100 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هازارد له ئێستا له مه‌درید به دوای خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوون دا ده‌گه‌ڕێت.
ماركا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو له دوای گواستنه‌وه‌ی هازارد، سه‌رۆكی ریال مه‌درید هه‌نگاوی دووه‌می به ئاراسته‌ی گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا ده‌ستپێده‌كات.