گۆڕان به زیادكردنی یاریده‌ده‌رێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم رازی نییه
K24 - سلێمانی:
ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه و تاووتوێی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد، هاوكات مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆبووه‌وه.
دیاری جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و پۆستانه‌ی له‌كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ون، بریتین له: یاریده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، 6 وه‌زاره‌ت، 3 به‌رپرس له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، 3 بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان، 3 نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پارتی، رازی نه‌بووه به زیادكردنی یاریده‌ده‌رێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.
په‌یامنێری كوردستان روونیشی كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا رۆژی دووشه‌ممه و كۆبوونه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی، بۆ مۆركردنی رێككه‌وتنی كۆتایی نێوانیان.
ئ. م