به ڤیدیۆ... یانه‌ی هه‌ولێر له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه تووشی شكستێكی گه‌وره بوو
له خولی نایابی عێراق هه‌ولێر له ئه‌ركێكی قوڕسدا له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب بووه میوانی یانه‌ی ته‌ڵه‌به، یانه‌كه‌ی قه‌ڵاومناره یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕاند، به‌مه‌ش هه‌ولێر له قۆناخی دووه‌م تووشی دووه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو.
یارییه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه به گه‌رم و گوڕی ده‌ستیپێكرد و هه‌ردوولا فشاریان ده‌خسته سه‌ر گۆڵی به‌رامبه‌ریان.
نه‌بیل سه‌باح كاپتنی یانه‌كه‌ی به‌غدا له دوو هێرشی له‌سه‌ریه‌ك له خوله‌كی 10 و 12 نزیك بوو ته‌ڵه‌به له یارییه‌كه پێشبخات، لێ ئامانجه‌كه‌یان نه‌پێكا.
له خوله‌كی27 محه‌مه‌د جه‌فال به شووتێك گۆڵی كرده ئامانج و ئه‌میش ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌گۆڕی.
فشاری هه‌ولێر بۆ سه‌ر گۆڵی خاوه‌ن یاریگه به‌رده‌وام بوو، له خوله‌كی 38 و40 دوو ده‌رفه‌تی گۆڵكردنیان له‌ده‌ستدا.
به‌ر له ته‌واوبوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێز تۆپێكی مه‌ترسیداری له گۆڵ دوورخسته‌وه و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یه‌كه‌م هێرشی ته‌واو مه‌ترسیداری یارییه‌كه له ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م بوو كاتێك تۆپ به‌ر ستوونی گۆڵی هه‌ولێر كه‌وت و له ده‌ستپێكه‌وه یاریزانانی ته‌ڵه‌به فشاریان له‌سه‌ر گۆڵی سه‌رهه‌نگ موحسین دروست كرد.
ته‌نانه‌ت لێدانه راسته‌وخۆكه‌ی نه‌بیل سه‌باحی كاپتنی ته‌ڵه‌به هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر گۆڵی هه‌ولێر دروست كرد، لێ ئه‌نجامه‌كه هه‌روه‌كو خۆی مایه‌وه.
له خوله‌كی 75 به‌هۆی هه‌ڵه‌ی گۆڵپارێز و به‌رگریكارانی هه‌ولێر، ته‌ڵه‌به گۆڵی یه‌كه‌می له‌رێی مه‌روان حوسێنه‌وه تۆمار كرد.
ته‌نیا دوای دوو خوله‌ك هه‌ڵه‌ی یاریزانانی هه‌ولێر دووه‌م دیاریی بۆ ته‌ڵه‌به پێ‌بوو، عه‌بدولقادر تاریق واژۆی له‌سه‌ر گۆڵی دووه‌م كرد.
ده‌رگای گۆڵه‌كان بۆ ته‌ڵه‌به كرایه‌وه، ئه‌مجاره له خوله‌كی82 عه‌لی قاسم به شووتێك تۆڕی گۆڵی هه‌ژاند و گۆڵی سێیه‌می دژی هه‌ولێر كرد.
به‌هۆی شڵه‌ژانی یاریزانانی هه‌ولێر فشاره‌كان بۆ سه‌ر گۆڵی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌رده‌وام بوون.
پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كه، سه‌رهه‌نگ موحسێن به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك گۆڵی چواره‌می بۆ كرده دیاری بۆ یانه‌ی ته‌ڵه‌به.
هه‌ولێر و ته‌ڵه‌به له مێژووی خۆیاندا 17 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، 7 یاری به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، ته‌ڵه‌به 6 جار براوه بووه، هه‌ولێریش 4 یاری بردۆته‌وه و هه‌ر چوار سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێریش له نێو یاریگه‌ی خۆی بووه و هیچ یارییه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له ته‌ڵه‌به نه‌بردۆته‌وه.
هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 21 یاری، 7 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 9 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌مه‌وه بۆ پله‌كانی خواره‌وه دابه‌زی.