کەرکووك.. وەستایەکی کورد ئۆتۆمبێله كلاسیكهكان نوێدهكاتهوه
K24 - كهركووك:
لە کەرکووك ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان لەلایەن وەستایەکی کوردەوە، سەرلەنوێ نۆژەندەکرێنەوە و دەیانگەڕێنێتەوە سەر هەمان شێوەی پێشووی.
لە گەراجەکەی ئەو وەستایەدا چەندین ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن و گرانبەها هەن، کە نرخی هەندێکیان دەگات 30 بۆ 40 ههزار دۆلار (سێ بۆ چوار دەفتەر)، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانیش دەڵێت: "وەك خوولیایەك لەمنداڵیەوە حەزو ئارەزووی لە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی کۆن و کلاسیكم هەیە و لەهەر کوێیەکیش ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە شک بببهم دەچم دەیکڕم".
بەپێی ئەزموونی ئیشکردنی وهستا بهختیار ێت ، ئۆتۆمبێلە کۆنەکان لە تازەکان باشترن، هەر بۆیە ئامۆژگارییەکی بۆ شۆفێران هەیە كه ئۆتۆمبێلی كۆن و كلاسیك لێبخوڕن، چونكه سهلامهتتره.
زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان، خاوەنەکانیان لە ژیاندا نەماون، کە زۆرجار لەکاتی کڕین و گواستنەوەی ساڵيانەدا، کێشە بۆ کاک بەکر درووستدەکات، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆکاری وازهێنان لە خوولیاکەی.
ئ. م