نێیمار په‌یامێك بۆ مێسی ده‌نووسێت
نێیمار دا سیلڤا، هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان پیرۆزبایی له مێسی و سوارێز ده‌كات به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تۆماریان كرد.
بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له یاریگه‌ی كامپ نوو شكستی به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هێنا، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له لایه‌ن سوارێز و مێسی تۆمار كران و له بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا به ته‌واوه‌تی نزیك بوونه‌ته‌وه.
دوای بردنه‌وه‌كه‌یان، لویس سوارێز له ئینستاگرامی خۆی وێنه‌یه‌كی خۆی و مێسی بڵاو كرده‌وه به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.
نێیمار دا سیلڤا، له‌ژێر وێنه‌كه پیرۆزبایی له دوو هاوڕێیه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا كردووه و نووسویه‌تی: گه‌وره‌كان.
نێیمار دا سیلڤا له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد.