تره‌مپ باس له ورده‌كاریی بڕیاره‌كه‌ی خۆی ده‌كات له باره‌ی پێدانی جۆلان به ئیسرائیل
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رده‌م جووه كۆمارییه‌كاندا، ورده‌كاریی ده‌ركردنی بڕیاری پێدانی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی به ئیسرائیل و ناساندنی قودس/ ئۆرشه‌لیم، به پایته‌خت ئاشكرا كرد.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، له باره‌ی ده‌ركردنی دوایین بڕیاری خۆی، سه‌باره‌ت به پێدانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان له باشووری سووریا بۆ ئیسرائیل، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه دوای وانه‌یه‌كی خێرای مێژوو هاتو كه له باره‌ی بابه‌تێكی جیاواز گفتوگۆیان ده‌كرد.
روونیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكاری خۆی، ده‌یڤید فریدمان، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل و جارید كوشنه‌ری هاوسه‌ری كچه گه‌وره‌كه‌ی، گفتوگۆیان له‌و باره‌یه‌وه كردووه.
تره‌مپ به پێكه‌نینه‌وه بۆ ئه‌و جووانه‌ی پشتیووانی كۆمارییه‌كان ده‌كه‌ن، له لاس ڤێگاس، گوتی: "پێمگوتن هاوكارینه، كارێكم بۆ بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی خێرا كه‌مێك باسی مێژووم بۆ بكه‌ن، ئێوه ده‌زانن من كارم زۆره ئه‌نجامیان بده‌م، به‌تایبه‌تیش له باره‌ی چین و كۆریای باكوور".
له باره‌ی ناساندنی قودسیش وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل، تره‌مپ ئاشكرای كرد، پێشتر چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه پشتگوێ خستووه له باره‌ی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بۆ قودس و گوتی: "به‌ر له بڕیاره‌كه نه‌مده‌زانی هه‌نگاوه‌كه به‌و جۆره گرنگه".
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، سێ كه‌سایه‌تیی جوو له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان دانیشتبوون و هه‌ڵنه‌ستاونه‌ته‌وه و هوتافیان له دژی بڕیاره‌كه كێشاوه و گوتوویانه: "جووه‌كان لێره‌ن تا بڵێن داگیركردن تاعوونه"، دوای ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سیكیورتییه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراون.
له باره‌ی ئه‌و سێ كه‌سه‌ش، تره‌مپ ده‌ڵێت: "ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای دایكیان و له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یان قسه‌یان پێ ده‌گوترێت".
ئ. م