حکوومەت کارتی نیشتمانیی بە قەرەجەکان دەدات
K24 - دھۆك
حکوومەتی عێراق کارتی نیشتمانیی بە قەرەجەکان دەدات، بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکانیش، نزیکەی 40 هەزار قەرەج لە هەرێمی کوردستان دەژین. لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار هەزار کەسیان لە سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێن. قەرەجەكان دڵخۆشیی خۆیان بەو بڕیارە دەردەبڕن و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەن، کە ئەوانی لە مافی هاووڵاتیبوون بێبەش نەکردووە.
قەرەجەكانی ھەرێمی كوردستان، وەك خۆیان باسی دەكەن، لە وڵاتی ئێرانەوە ھاتوونەتە كوردستان و لە 14 بنەماڵە پێكھاتوون و لە ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان بڵاوبوونەتەوە.
ھ.م