"یاریزانێكی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس ده‌كات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌یه‌وێت ئیڤان راكیتیچ بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی راكیتیچ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كێشه‌ی تێكه‌وتووه و بڕیاریداوه له هاوینی داهاتوو له بارسێلۆنا بڕوات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه گواستنه‌وه‌ی فرێنكی دی یۆنگی ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندی ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی راكیتیچ، بۆیه ناوه‌راستكاره كرواتیاییه‌كه له ئێستاوه ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو رووبكاته یانه‌یه‌كی دیكه، له‌م نێوه‌نده‌یشدا یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و یوڤێنتۆس چاویان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی بارسا بڕیوه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یوڤی نرخی كڕینی راكیتیچ به‌رز ده‌كاته‌وه و ئاماده‌یه به ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌تر له ئینته‌ر میلان راكیتیچ رازی بكات.
راكیتیچی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی سێڤییاوه به به‌های 18 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له لویز ئێنریكی و ئارنێستۆ ڤاڵڤێردی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسا كردۆته‌وه و له كۆی 259 یاری بۆ بارسا، 34 گۆڵ و 36 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2021ـیش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی دێت و تائێستا به‌رپرسانی بارسا هیچ هه‌وڵێكیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی راكیتیچ نه‌ناوه.