هه‌ژده پردی نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه
K24 – گه‌رمیان:
له سنووری گه‌رمیان، هاووڵاتیان گله‌ییان له خراپی رێگه‌وبانه‌كان هه‌یه و ئه‌وان ده‌ڵێن رێگه‌كان به‌كه‌ڵكی هاتوچۆ نه‌ماوون.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی كوردستان24، هەژدە پردی نێوان کەلار و دەربەندیخان پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەیە و ئه‌و پردانه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه و مه‌ترسییان له‌سه‌ر درووست بووه.
له‌و باره‌یه‌وه، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان، عه‌دنان خه‌لیل، رایگه‌یاند، تا ئێستا به هۆی بارانبارین و كۆنی پرده‌كانه‌وه، رێگه‌وبانه‌كان به بڕی 24 ملیار دینار زیانیان به‌ركه‌وتووه.