سادیۆ مانێ خه‌ڵاته گه‌وره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا
سادیۆ مانێی سه‌نیگالی و هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول به باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌نجوومه‌نی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگڵاند خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمه‌رلیگی به‌خشیه سادیۆ مانێ به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی پێشكه‌شی كرد و له كۆی پێنج یاریی له‌گه‌ڵ رێدز توانی پێنج گۆڵ بكات و ئه‌سیستێكیشی تۆمار كرد.
مانێ له ئێستادا بۆته ئامانجی ریال مه‌درید و رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێت له ململانێكانی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر پێشه‌نگایه‌تی پریمه‌رلیگ و بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه.
سادیۆ مانێ ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی ساوسهامپتنه‌وه به به‌های 41 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیڤه‌رپوول، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 40 یاری كردووه و 20 گۆڵ و 4 ئاسیستی تۆمار كردووه.