له ئه‌ڵمانیا ئه‌و ژنه داعشییه‌ی بووه هۆی مردنی منداڵێكی ئێزدی له تێنوان دادگایی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار، پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ژنێكی سه‌ر به داعش ده‌ستیپێكرد، كه تۆمه‌تباره به هۆكاری مردنی منداڵێكی ئێزدی له تێنوان.
ئه‌و ژنه‌ی سه‌ر به داعش ناوی جینیڤیره و ته‌مه‌نی 27 ساڵه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (9ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019) له به‌رده‌م دادگای میونخ ئاماده‌بوو.
ئه‌م پرۆسه‌یه، یه‌كه‌م دادگاییكردنی ئه‌ندامێكی داعشه، له ئاستی جیهاندا، كه تایبه‌ته به تاوانه‌كانی داعش له دژی ئێزدییه‌كان.
نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی ئه‌ڵمانیا، داوایكردووه، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ بوویه‌وه، ئه‌و ژنه ئه‌ندامه‌ی داعش به زیندانی هه‌تا هه‌تایی حوكم بدرێت.
سه‌ره‌ڕای پێشێلكردنی یاسای ئه‌ڵمانیا و په‌یوه‌ندیكردن به داعشه‌وه، به گوێره‌ی یاسای ئه‌ڵمانیا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵ ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش، یه‌كێكه له تاوانه‌كانی جه‌نگ.
وه‌ك له تۆمه‌ته‌كه‌دا هاتووه، جینیڤیر و هاوسه‌ره داعشه‌كه‌ی، ئه‌و منداڵه ئێزدییه و دایكه‌كه‌یان وه‌ك كۆیله له 2015 له مووسڵ كڕیوه.
دواتر منداڵه‌كه تووشی نه‌خۆشی بووه و شه‌وان میزی كردووه‌ته ناو جێگه. به‌و هۆیه‌وه هاوسه‌ری ئه‌و ژنه داعشه، منداڵه‌كه‌ی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا به‌ستووه‌ته‌وه و له ژێر خۆری سووتێنه‌ری هاویندا ئاویان پێنه‌داوه و جینیڤیریش ته‌نیا ته‌ماشای كردووه و هیچی نه‌كردووه بۆ رزگاركردنی ژیانی ئه‌و منداڵه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، جینیڤیریان ده‌ستگیركردووه، ئه‌و كاته‌ی جینیڤه‌ر دوای كوژرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی چووه‌ته توركیا و ویستوویه‌تی له ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكات.
نادیه موراد، وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی و رزگاربووی ده‌ستی داعش، له باره‌ی ئه‌و دادگایه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و دادگایه بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌وه چركه ساتێكه كه من و سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كان به بایه‌خێكی زۆره‌وه لێی ده‌ڕوانین.
سه‌رچاوه: AFP
ئ.ر