فه‌ره‌نسا داوای هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فه‌ره‌نسا داوای له ئه‌مه‌ریكا و ئێران كرد، "خۆیان له هه‌ر جۆره گرژییه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دوور بگرن".
ئه‌م داوایه‌ی پاریس، دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مه‌ریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی وه‌ك "كیانێكی تیرۆریستی" وه‌سفكرد. له به‌رامبه‌ریشدا تاران هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به "تیرۆریست" هه‌ژمار كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له سایتی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، "فه‌ره‌نسا هێشتا پابه‌نده به رێككه‌وتنی ناووكی نێوان "ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك"، كه له ناوه‌ڕاستی ته‌مموزی 2015 واژوو كرا.
پێشتر له كۆتایی ساڵی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (فه‌ره‌نسا، چین، رووسیا، به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا) پابه‌ندبوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه و نه‌چوونه ژێر باری سیاسه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، راشیگه‌یاند، "هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆكی ئێران و ئه‌مه‌ریكا هانده‌ده‌ین، خۆیان له گرژكردنی ره‌وشه‌كه به دوور بگرن. سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، (9ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019) سوپای نیشتمانی ئێران، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد. تێیدا رایگه‌یاند، "ناوبردنی سوپای پاسداران به گرووپی تیرۆریستی ده‌بێته هۆی درووستكردنی ناسه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه".
سوپای ئێران باسی له‌وه‌شكردووه، "هه‌روه‌ك رابردوو، شانبه‌شانی سوپای پاسداران ده‌وه‌ستن و به‌رگری له كۆماری ئیسلامی ئێران و ئامانجه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی ده‌كه‌ن".
دوێنێ، دووشه‌ممه 8ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، "سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی خسته لیستی تیرۆره‌وه".
جگه له سوپای نیشتمانی ئێران، هه‌ریه‌ك له ده‌سه‌ڵاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكایان ئیدانه كردووه.
هاوكات، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا له‌و رێگه‌یه‌وه ئامانجه‌كانی ناپێكێت".
گوتیشی: "ئه‌وان 40 ساڵه دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن و چیان پێكراوه كردوویانه، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه هیچ گه‌مژه‌ییه‌ك دژی ئێران بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیاریدا، "وڵاته‌كه‌ی وه‌ك هێزی تیرۆریستی بڕوانێته سوپای ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر