ئومێد خۆشناو: گۆڕانكاریی له دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كراوه و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.
ئاشكراشی كرد، تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان نه‌كراوه و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌رچی لێكتێگه‌یشتنێك له ئاستی باڵادا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر شتێكی دیاریكراو رێكنه‌كه‌وتوون و چه‌ند پێشنیازێكی جیاوازیش بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێشكه‌ش كراون.
روونیشیكرده‌وه، فراكسیۆنی یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌شكردووه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت، به‌ڵام به گوێره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان، سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌ك جێگری ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه، په‌یوه‌ندی به هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌یه و په‌نابردنه به‌ر زۆرینه و كه‌مینه نییه و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گۆڕان گفتوگۆ بكه‌ن و بگه‌نه رێككه‌وتنێك.
بڕیاره كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات و بیخاته ده‌نگدانه‌وه.
ئ. م