عه‌بادی هێنانانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی مالیكی

"ده‌ركردن یان هێشتنه‌وه‌ی هێزە بیانییەکان پەیوەندی بە حکومەته‌وه‌ هه‌یه‌"

K24 - هه‌ولێر:

عه‌بادی، نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە هێنانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق تۆمەتبار دەکات.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند: "هێزەکانی  ئەمریکا لەسەر داوای نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتر هاتوونەتە عێراق، لەبەرامبەریشدا کاری من تەنیا هێنانی هێزی زیاتری وڵاتان بوو، کە ببنە هێزێکی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش".

عه‌بادی ده‌ڵێت: "دەرچوون یاخود مانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق پەیوەندی بە حکومەت هەیە و ئەو بەرپرسە لە یەکلاییکردنەوەی بابه‌ته‌.

ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی له‌ كاتێكدایه‌، به‌شێكی زۆری ئه‌و هێزه‌ سیاسی و چه‌كداریانه‌ی عێراق كه‌ له‌ ئیرانه‌وه‌ نزیكن، داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌ بیانییه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی پرۆژه‌ بریارێكی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچار بكه‌ن واده‌یه‌ك بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق دیاری بكات.