عومه‌ر به‌شیر ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ی به كوده‌تا هات و به كوده‌تا رۆیشت

K24 – هه‌ولێر:
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌فریقی له رووی رووبه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ به چه‌پۆكێكی ئاسنین فه‌رمانڕه‌وایی كرد، ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، درێژترین ماوه‌ی حوكمی هه‌موو ئه‌وانه‌یه به كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست.
وێستگه‌كانی ژیانی:
- له 1ی كانووی دووه‌م/ یه‌نایری 1944 له‌دایكبووه.
- له 1967 له كۆلیژی سه‌ربازی سوودان ده‌رچووه.
- له 1981 ماسته‌ری له زانستی سه‌ربازی به‌ده‌ستهێناوه.
- له 1983 دووه‌م ماسته‌ری له زانستی سه‌ربازی له مالیزیا به‌ده‌ستهێناوه.
- له شه‌ڕی 1967ی میسر و ئیسرائیل به‌شداری كردووه.
- له 1973 له شه‌ڕی رزگاركردنی سوێسی میسر له ده‌ستی ئیسرائیل به‌شداری كردووه.
- له 1987 كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی لیوای هه‌شته‌می پیاده و تا 30ی حوزه‌یرانی 1989 كوده‌تای ئه‌نجامداوه.
- له 30ی حوزه‌یرانی 1989 كوده‌تای دژی حكومه‌تی پارته سیاسییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سادق مه‌هدی ئه‌نجامدا.
به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئیسلامی و سه‌رۆكه‌كه‌ی، حه‌سه‌ن تورابی، هانیان داوه و پشتیوانیان كردووه بۆ ئه‌و كوده‌تایه.
.jpg)
- به گوێره‌ی ده‌ستووری كاتیی وڵات، هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كردووه‌ته‌وه به یه‌ك.
- له 1990دا جووڵانه‌وه‌ی ره‌مه‌زان، به سه‌ركردایه‌تی خالد زه‌ین نه‌مر و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی دیكه هه‌وڵدرا كوده‌تا دژی به‌شیر بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتن و 28 ئه‌فسه‌ر ده‌ستگیركران و سه‌رجه‌میان له كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی هه‌مان ساڵدا له‌سێداره دران.
- له 1999دا به‌شیر په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و حه‌سه‌ن تورابی رابه‌ری رووحی كوده‌تاكه‌ی 1989ی ده‌ستگیركرد.
- دیارترین وێستگه‌ی ژیانی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، رێككه‌وتنی بوو له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانی باشووری سوودان.
- هه‌ریه‌ك له عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر و بزووتنه‌وه‌ی میللی بۆ رزگاری باشووری سوودان به سه‌ركردایه‌تی جۆن گرنگ له نیڤاشا و له 2005 رێككه‌وتنی ئاشتییان واژوو كرد و به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه دوای شه‌ش ساڵ له خۆبه‌ڕێوبه‌ری باشووری سوودان، سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند و عومه‌ر به‌شیر به ره‌سمی دانی پێدانا.
- عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، به نه‌یارێتی بۆ ئیسرائیل و دۆستایه‌تی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرا و به‌و هۆیه‌وه له 2012دا فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان كارخانه‌یه‌كی چه‌كیان له سوودان بۆردومانكرد.
- له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتییدا به‌شیر چه‌ندین جار سه‌ردانی ئێرانی كردووه و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌ك له هاشمی ره‌فسنجانی و محه‌ممه‌د خاته‌می سه‌ردانی سوودانیان كردووه.
- له 14ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2008دا داواكاری گشتیی دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ده‌ركرد، به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له تاوانی جه‌نگ له هه‌رێمی دارفۆر.
.jpg)
- له 2013 به‌شیر داوایكرد، ئه‌مه‌ریكا ڤیزای پێ بدات بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام واشنتن داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه.
- له 14ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2015 دادگای باڵای تاوانه‌كان له باشووری ئه‌فریقا بڕیاریدا رێگری له ده‌رچوونی به‌شیر بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی چاو له‌و تۆمه‌تانه ده‌كرێت، كه دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاراسته‌ی به‌شیری كردوون، ئه‌مه له كاتێكدا بوو، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر به‌شداری كۆنگره‌ی لوتكه‌یی ئه‌فریقی كردبوو، به‌ڵام ده‌ستگیر نه‌كراو و به‌شیر گه‌ڕایه‌وه بۆ سوودان.
- له سێپتێمبه‌ری 2013دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، خۆپیشاندان دژی به‌شیر ئه‌نجامدرا و له ئاكامی جوڵاندنی هێزدا 200 خۆپیشانده‌ر كوژران.
- له 2010دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له سوودان به‌ڕێوه‌چوو. دواتر له 2015 جارێكی دیكه به‌شیر خۆی كاندید كرده‌وه و بڕیاریشی دا، بۆ 2020 خۆی كاندید نه‌كاته‌وه.
- له 2017 به‌شیر یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی بنكه فراوانی له سوودان پێكهێنا له دوای 1989ه‌وه و پاشان له سێپتێمبه‌ری 2018 ده‌ستكاری كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد و به‌كر حه‌سه‌ن ساڵحی سه‌رۆك وه‌زیرانی له پۆسته‌كه‌ی لادا و موعته‌ز موسای كرده سه‌رۆك وه‌زیری و ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی له 31 وه‌زیره‌وه بۆ 21 وه‌زیر كه‌مكرده‌وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووریی باش بێت، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو.
- له 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2018 جارێكی دیكه خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیان پێكرد به هۆی گرانبوونی نرخی نان و خراپی ره‌وشی ئابووریی له وڵات‌دا و دواتر خۆپیشانده‌ران داواكارییان زیاتر كرد و درووشمی لاچوونی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیریان له ده‌سه‌ڵات به‌رز كرده‌وه.
- ئه‌مڕۆ 11ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019، دوای 30 ساڵ له حوكمڕانی جه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای سوودان، كه به كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتی گرتبووه ده‌ست، له لایه‌ن ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری كوده‌تای له دژ ئه‌نجامدرا.
- ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له دوێنێوه عومه‌ر به‌شیر ناچار كرابێت له ماڵه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه و ئه‌مڕۆش، سوپا به ته‌واوی له ده‌سه‌ڵات دایماڵی.
عه‌وز عوف، وه‌زیری به‌رگری سوودان، به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه له كه‌ناڵی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت ده‌ركه‌وت و رایگه‌یاند، سوپا كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كرد و سه‌رۆكی پێشووی سوودان ده‌ستگیركرا.
.jpeg)
پوخته‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی سوپای سوودان:
- عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ده‌ستگیركراوه.
- داماڵینی رژێمی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر له ده‌سه‌ڵات.
- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات تا ماوه‌ی دوو ساڵ.
- په‌كخستنی ده‌ستووری كاتی 2005.
-راگه‌یاندنی باری له‌ناكاوی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ.
- قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كاتژمێر 10ی شه‌و تا 4ی به‌یانی.
- داخستنی ئاسمانی سوودان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر.
- داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان تا كاتێكی نادیار.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ویلایه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌بردنیان له لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منییه‌وه.
- به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگای ده‌ستووری و داواكاری گشتیی.
- پارێزگاری له ژیانی گشتیی و سه‌روماڵی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كان.
- راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ته‌واوی سوودان.
- ئازادكردنی زیندانییه سیاسییه‌كان.
- زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ كاری سیاسی و هه‌ڵبژاردن.
- پابه‌ندبوون به سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه ناوخۆی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
- به‌رده‌وامی كاری رێكخراوه‌كان و باڵیۆزخانه‌كان.
- پارێزگاری له مافی مرۆڤ.
- پاراستنی مافی دراوسێیه‌تی.
- پاراستنی شوێنه پیرۆزه‌كان.
- دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.