لیژنه‌ی یاسایی داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیار بوو كاتژمێر2ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بكات و په‌سه‌ندی بكات، به‌ڵام لێژنه‌ی یاسایی داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24 له په‌رله‌مانه‌وه رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی یاسایی، داوا له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ دوا بخات.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی له‌به‌رده‌م لێژنه‌كه‌دا بووه، هه‌مواری یاساكه به ڕیكوپێكی دابڕێژنه‌وه، كه سێ رۆژ پشوو بووه، داوايان كردووه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ 3 رۆژ دوا بخرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هۆكاری دواخستنه‌كه‌ی، ناكۆكیی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی داوا ده‌كات سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت، گۆڕانیش پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌ك جێگری هه‌بێت.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕانیش، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ر گۆڕان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام یه‌كێتی داوا ده‌كات سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت و یه‌كێكیان بۆ ئه‌وان بێت.
ئ. م