ھونەرمەند ئایدن ئایدن لەگەڵ بزنە كێویەك لە شاخەكانی كوردستان دەركەوتەوە

پەیامی ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزی بڵاو دەكاتەوە
kurdistan24.net

K24 - جۆلەمێرگ

ئایدن ئایدن، یەكێكە لە ھونەرمەندە ناسراوەكانی باكووری كوردستان و توركیا، ئەو دەیەوێت لە ھەر گۆرانییەكدا پەیامێك لەبارەی ژینگە و ئاژەڵان بە كۆمەڵگە بگەیەنێت، لە دوا كاری ھونەریدا لە كلپی گۆرانیێكدا لە چیاكانی جۆلەمێرگ لە باكووری كوردستان لەگەڵ بزنە كێویەك دەردەكەوێت داوا لە خەڵك دەكات بزنە كێویەكان نەكوژن.

ئایدن، لە زۆربەی گۆرانیەكانیدا لەگەڵ ئاژەڵان دەردەكەوێت، ئەمەش زیاتر سەرنجی ھەوادارانی بەلای خۆیدا رادەكەشێت.

ئایدن ئایدن، بە كوردستان24 گوت: "لە گۆرانی ئەمجارەمدا دەمەوێت بڵێم ئەو ئاژەڵانە نەكوژن، ئەوانیش رەنگێكی جوانی چیاكانن".

ھ.م