قاسمی ماڵئاوایی له میدیاكان كرد و چووه فه‌ڕه‌نسا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی هه‌یینی 12/4/2019 ، به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ماڵئاوایی له میدیاكان كرد و ئه‌ركه‌كه‌ی به كۆتاهات وه‌ك گوته‌بێژ و وه‌ك باڵیۆزی نوێی ئێران له فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌و پاریس كه‌وته‌رێ.
به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری دیپلۆماسی گشتی و میدیایی بوو، پێش 3 ساڵ به بڕیاری محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له شوێنی حوسه‌ین جابری ئه‌نساری دانرا و ئه‌مڕۆش قاسمی ده‌ست به كاره‌كانی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات له پاریس.
به‌هرام قاسمی لای میدیاكان كه‌سێكی ناسراو بوو، چه‌ندین پۆستی دیكه‌شی به‌ڕێوه‌بردووه، له‌وانه (سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سیاسی دووه‌م، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هاوبه‌شی كاروباری وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری رۆژئاوای ئه‌وروپا).
هه‌روه‌ها باڵیۆزی راسپێردراوی خاوه‌ن ته‌واوی ده‌سه‌ڵات بووه له ئیسپانیا و ئیرله‌ندا و باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی بووه له ماڵتا بێ ئه‌وه‌ی له‌وێ دابنیشێت.