كهسوكاری ئهنفالكراوان داوای دادگاییکردنی جاش ومستەشارهكان دهكهن
K24 - گهرمیان:
کەسوکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان, له نمایشێكی ھونەری ھاوشێوهی ئەو کاتانەی سوپا و جاش و مستەشارەکان لەشاڵاوی ئەنفال پەلاماری گوندەکانیانی داوە، ئهنجامدا، بۆئەوەی نەوە دوای نەوە ئاشنای چۆنیەتی پەلاماردان وئەنفالکردنی ناوچەکانیان ببن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای دادگاییکردنی ئەو جاش ومستەشارانەیان دەکرد کە لە ھاوکاریكردنی رژێمی بەعس لە پرۆسەی ئەنفالدا تێوەگلاون.
کۆبوونەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان بۆ ئەوەيه لە ڕێگەی نمایشێکەوە ئەو ساتانە پێشانی ھاووڵاتيان بدەن کە سوپای عێراق و جاشەکان لە پرۆسەی ئەنفال بەرانبەر بە کەسوکاریان ئەنجامیداوە.
ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی شاڵاوەکانی ئـەنفال، کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال داوای دادگاییکردنی ئەو جاش و مستەشارانە دەکەن کە لە پرۆسەی ئەنفال ھاوکاری رژێمی سەدام حسێن بوونە.
ئامانج لەم نمایشە ھونەریەی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، بۆ ئەوەیە نەوە دوای نەوە ئاشنای چۆنیەتی پەلاماردانی گوندەکانی گەرمیان و بردنی ھاوڵاتیانی بێتاوان و ئەنفال کردنی 182 ههزار خەڵکی کوردستان لە لایەن بەعسەوە.
ئ. م
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)