به‌ڵگه‌نامه‌كانی فرۆشتنی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وتی عێراقی دزرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان/ لقی به‌سره رایگه‌یاند: "چه‌ند كه‌سێك به‌ڵگه‌نامه و سی دی زانیاریی په‌یوه‌ست به چۆنێتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و فرۆشتنی ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی "پاڵاوگه‌ی موفتییه"یان دزیوه و به‌ڵگه‌ی گرنگی تێدایه كه هێشتا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو قفڵی ژووری راگه‌یاندنی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان / لقی به‌سره‌یان شكاندووه و كۆمپیوته‌ر و سی دی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ست به كێڵگه‌ی نه‌وتی موفتییه‌یان دزیووه كه هێشتا لایه‌نه په‌یوه‌نداره باڵاكان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و فرۆشتنی ئامێر و كه‌ره‌سته و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی كێڵگه‌كه ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "له فیلم و به‌ڵگه‌نامه ڤیدیۆییه دزراوه‌كاندا به روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه كێڵگه نه‌وتییه‌كه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه به ته‌واوی توانایه‌وه له كار و به‌رهه‌مدا بووه‌و دزه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بشارنه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كێڵگه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت وای نیشان بده‌ن كه كێڵگه‌ی نه‌وتی موفتییه له خزمه‌تكردن راگیراوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا روویداوه، له 31/10/2018 وه سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی هۆشداریی دابوو كه سه‌دان به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست به كێڵگه‌ی موفتییه له‌ناوبراوه و نایانه‌وێت بكه‌وێته ده‌ست ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ئاراسته‌كرا كه كێڵگه‌كه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌و ئامێره‌كانی وه‌ك سیكراب فرۆشراوه به وڵاتێكی دراوسێ.