چیرۆکی ئەنفالکردنی 96 کەسی گوندێکی سنووری ئامێدی
K24 - ئامێدی:
لە تاوانی ئەنفالی بادینان، هێزەکانی رژێمی بەعس هێرشیان کردە سەر گوندی گیزی لە سنووری ئامێدی و 96 کەس لە دانیشتوانی گوندەکەیان ئەنفالکرد و تاوەکو ئێستاش رووفاتیان نەدۆزراونەتەوە.
کەسوکاری قوربانیەکانیش داوا لە لەلایەنە پەیوەندارەکان دەکەن کار بۆ گەڕاندنەوەی رووفاتی ئازیزانیان بکەن.
رووداوه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌نفال، نه‌يهێشتووه فرمێسك به چاوی به‌گیخان وشك بێته‌وه، 31 ساڵه له‌ناو ژان و ئازاری له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ر و كه‌سوكاری خۆیدا ده‌تلێته‌وه، رۆژ و ساڵ و مانگ تێده‌په‌ڕن، كه‌چی خه‌می ئه‌و له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ری رۆژه ره‌شه‌كان، هێشتا له دڵدا ماوه.
له ساڵی 1988، سوپای عێراق له ژێر ناوی "ئه‌نفال"ی به‌دناو، هێرشی كرده سه‌ر گوندی (كیزێ)ی ده‌ڤه‌ری ئامێدی و ژن و پیاوانیان له یه‌ك جیاكرده‌وه.
به‌گیخان، كه دوای ئه‌نفالی به‌دناو خۆی سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌كانی خۆی كردووه، دووباره و دوای 31 ساڵ، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، رووفاتی كه‌سوكاره ئهنفالكراوهكانییان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه و ئاوڕێكیش له ژیانی ئه‌وان بده‌نه‌وه.
گوندی كیزێ له ده‌ڤه‌ری ئامێدی، كه به گوندی شه‌هیدان ناسراوه، له ساڵی 1988، نزیكه‌ی 96 كه‌سیان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفالی به‌دناوی به‌عسی فاشی كه‌وتن، كه مێردمنداڵی ته‌مه‌ن 13 ساڵ تا پیره‌مێردی 70 ساڵه‌ی له‌ناودابوو.
تا ئێستاش نازانرێت چاره‌نووسیان به كوێ گه‌یشتووه و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و رووفاتهكهشیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئ. م