لەداقوق بەرپرسێکی یەکێتی دەستگیرکرا

هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كات

K24 - كه‌ركووك:

لەسەر سکاڵای عەرەبەکانی سنووری قەزای داقوق، ئیدریس حاجی عادل، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی داقوقی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دەستگیرکرا و ئێستا لە بنکەی پۆلیسی داقووقە.

ناوبراو کە ئێستا دەست بۆ بەکوردستان24 هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوەو گوتی: "لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەسەرکراوم و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوکانم بزانم بەکوێ دەگات".

شارۆچکەی داقووق، دەکەوێتە باشووری کەرکووك و زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، هەروەها پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی شیعەشی تێدا دەژى.

ئ. م