زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
زێنه‌دین زیدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌ر له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیگانێس دووپاتیده‌كاته‌وه پێویستیان به به‌ده‌ستهێنای سێ خاڵی یارییه‌كه و دووپاتیشیده‌كاته‌وه هیچ یاریزانێك ناتوانێت هه‌مان كاری رۆناڵدۆ بۆ ریال مه‌درید بكات.
زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیگانیس ده‌ڵێت: بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ركابه‌ره‌كه‌مان هه‌وڵده‌دات له ریال مه‌درید بباته‌وه، پێویسته زۆر به باشی یاریی بكه‌ین و سێ خاڵی ئه‌م یارییه به‌ده‌ست بهێنین.
زیزۆ ده‌شڵێت: ناتوانین هیچ شتێك بگۆڕین، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید رۆییشت، ئه‌و یاریزانه‌ی دێته مێره‌نگی هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و كاره بكات كه رۆناڵدۆ كردی.
زێدان گوتیشی: تۆنی كرووسم خۆش ده‌وێت و سه‌رسامم به ئاستی ئه‌و یاریزانه، راسته گۆڕانكاری ده‌كه‌ین به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌وه نییه كه كروس چوار یاریی له‌گه‌ڵمان به ته‌واوی به‌شداری نه‌كردووه، ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ین كام یاریزان ده‌ڕوات و كێ دێت، به دڵنیایی بۆ وه‌رزی داهاتوو گۆڕانكاری ده‌كه‌ین، زۆر یاریزانمان هه‌یه ده‌توانین سوودیان لێ وه‌ربگرین، ئیسكۆ یه‌كێكه له‌وانه.
زیزۆ ده‌شڵێت: كۆرتوا ته‌ندروستی باش نییه و به باشی نازانم رووبه‌رووی مه‌ترسی بكه‌ینه‌وه و یاریی پێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها كرووس ته‌ندرووستی باش نییه و ره‌نگه یاریی نه‌كات.
سبه‌ی دووشه‌ممه، له گه‌ڕی 32ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیگانیس، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 10:00ـی ئه‌مشه‌و ده‌كرێت.