سێ گەنجی دەڤەری بارزان ئاژەڵێكی كێوی لە مردن رزگار دەكەن
K24 - بارزان
سێ گه‌نجی ده‌ڤه‌ری بارزان، له‌كاتی گه‌ڕان به‌نێو سرووشتدا گوێبیستی ده‌نگی ئاژه‌ڵێكی كێوی ده‌بن و دوای پشكنینی شوێنه‌كه ده‌بینن نێریه‌كی كێوی شاخێكی له‌دارێكدا گیریخواردووه‌و له‌سه‌ره مه‌رگدایه، ئه‌وانیش ده‌بنه فریادڕه‌سی نێریه‌كێویه‌كه و رزگاری ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌نجانه چیڕۆكەكە بۆ كوردستان24 ده‌گێڕنه‌وه.
ئەمیر سەلیم، یەكێكە لەو گەنجانەی كە ئەو نێریە كێویەیان لە مردن رزگار كردووە، ئەو دەڵێ: "كاتێك گوێمان لە دەنگی بوو، بینیمان لە گیری خواردووە ویژدانمان قبووڵ نەكرد كە جێی بێڵین. ھەرچەندە شوێنەكە زۆر سەخت بوو، بەڵام تا رزگارمان نەكرد جێ‌مان نەھێشت".
گرتە ڤیدیۆیی رزگاركردنی ئەو ئاژەڵە كێویە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگدانەوەی زۆری ھەبووە و ھەزاران كەس ڤیدیۆكەیان بینیووە، دەستخۆشیان لەو سێ گەنجە كردووە.
له ده‌ڤه‌ری بارزان، زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌كه به یاسایه‌كی خۆماڵی پاراستنی ژینگه رێكخراوه و سه‌رپێچیكاریش سسزای بۆ دیاریكراوه، یاساكانی پاراستنی ژینگە له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه بووەته كولتورو ئه‌ركی هه‌رتاكێكی بارزان.
لەبارەی یاساكانی پاراستنی ژینگە لەو دەڤەرە غەفوور مه‌لا سوار، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بە كوردستان24 گوت: "لەسەردەمی شێخ عەبدلسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، پاراستنی ژینگە بە یاسا و رێسای تایبەت رێكخراوە، ئەمەش بووەتە كولتوور و خەڵك پاراستنی ژینگە بە ئەركی سەرشانی خۆیان دەزانن. ئەو سێ گەنجەی لەم رۆژانەدا ئاژەڵێكیان رزگاركردووە نموونەی ئەو یاسا و رێسایانەیە كە ھەیە و خەڵك جێبەجێی دەكات".
ھ.م