مباپێ: پاریس سانجێرمان كه‌سایه‌تی نییه وه‌ك تیپێكی لاكۆڵانه‌كان یاری ده‌كات
دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی پاریس سانجێرمان له خولی فره‌نسا به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیل، كلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پی ئێس جی هێرش ده‌كاته سه‌ر تیپه‌كه‌ی و ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌نجامه شه‌رمه‌زاریییه و سانجێرمان پێویستی به كه‌سایه‌تییه. له به‌رامبه‌ردا تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری سانجێرمان وه‌ڵامی مباپێ ده‌داته‌وه.
له گه‌ڕی 32ـی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان به ئه‌نجامی 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی لیل دۆڕا.
راسته‌وخۆ دوای شكسته‌كه، كلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان گوتی: دۆڕان له تۆپی پێ پێشبینی كراوه و ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه، به‌ڵام ناكرێت وه‌ك تیپێكی لاكۆڵان یاری بكه‌ین.
مباپێ گوتی: ئێمه به‌رامبه‌ر لیل شتێكمان نه‌كر شایسته‌ی باس كردن بێت و یارییه‌كه تاكلایه‌ن بوو، ئێمه وه‌ك تیپێكی لاكۆڵانه‌كان ده‌ركه‌وتین، وام هه‌ست ده‌كرد بۆ یه‌كه‌مجار دێینه نێو یاریگه.
مباپێ گوتیشی: یه‌كێك له كێشه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌سایه‌تیمان نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نازناوه‌كان ببه‌ینه‌وه و ركابه‌ری گه‌وره‌كان بكه‌ین پێویستمان به كه‌سایه‌تییه.
له به‌رامبه‌ردا تۆماس تۆخێل ڕه‌تی مباپێ ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئێمه له‌و یارییه وه‌ك تیپێكی لاكۆڵان یاریمان نه‌كردووه و ئێمه 3 گۆڵمان كرد ناوبژیوان 2 گۆڵی ره‌ت كرده‌وه یاریزانێكیشمان به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، هه‌رگیز به یه‌ك شكستیش كه‌سایه‌تی ئێمه كه‌م نابێته‌وه.