توێژینه‌وه‌یه‌ك چركه‌ساتی یه‌كه‌می مردن و هه‌ستیی مرۆڤ ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، مرۆڤ به‌ر له مردن، هه‌ست به مردنی خۆی ده‌كات. چونكه مێشك به‌رده‌وام كارده‌كات. مرۆڤ له رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه.
تیمێك له شاره‌زایانی پزیشكی به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ن، چی رووده‌دات، كاتێك مرۆڤ ده‌مرێت.
توێژینه‌وه نوێیه‌كان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، هۆش و هه‌ستی مرۆڤ چالاكانه له ئه‌ركدایه. ته‌نانه‌ت دوای مردنی دڵ و په‌ككه‌وتنی جوڵه‌ی جه‌سته.
واته ئه‌و كاته‌ی گیانی مرۆڤ، له ناو جه‌سته‌یه‌كی مردوودا قه‌تیس ده‌مێنێ، مێشكی هێشتا كارده‌كات، ئه‌گه‌رچی بۆ واده‌یه‌كی زۆر كه‌میش بێت.
توێژینه‌وه‌كه باس له‌و رزگاربووانه ده‌كات، كه له دوای جه‌ڵته‌ی دڵ ژیاون. ئه‌وان ده‌ڵێن: هه‌ستیان به‌وه كردووه، كاتی مردنیان چی رووده‌دات.
دكتۆر سام بارنیا، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له هۆشی دوای مردن. پشكنینی بۆ چه‌ندین حاڵه‌تی جه‌ڵته‌ی دڵ له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كردووه. ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌نه قۆناغی یه‌كه‌می مردن، د‌رك به هه‌ندێك له شێوه‌كانی هۆش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن، توانای ئه‌وه‌یان ده‌بێت، ئه‌وه‌ی رووده‌دات له ده‌وروبه‌ریان و دركی پێده‌كه‌ن؛ بۆ پزیشك و په‌رستاره‌كانی باس بكه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه‌ی دكتۆر بارنیا، تایبه‌ته به رووداوه‌كانی مێشك دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك جه‌ڵته‌ی دڵ لێی ده‌دات.
ئه‌و گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجامێك، كه هۆش دوای مردنی به‌شه‌كی جه‌سته‌ش به‌رده‌وام له كاردایه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ئ.ر