ههڕهشهی دهركردنی خەڵكی سێ گوندی كەركووك دهكرێت
K24 - كەركووك
لە کەرکووك بە بیانووی نزیکیان لە کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە، هەڕەشەی دەرکردن و رووخاندنی خانووەکانی هەرسێ گوندی باجوان و هەنجیرە و چوپلیجە دەکرێت، کە نزیکەی هەزار خێزانی کوردی تێدا نیشتەجێن، لەکاتێکدا ئەو هاووڵاتیانە وەک خۆیان دەڵێن، لەسەر زەوییەکانی خۆیان خانوویان دروستکردووە و بەشێک لە زەوییەکانیشیان لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو داگیرکراوە.
ئەوان ئەگەرچی خەڵکی رەسەنی شارەکەن، بەڵام لەژێر فشاری هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لێکراوە و لەلایەن دادگای کەرکووکەوە بانگهێشترکراون.
نەجیبە محەمەد، ژنێكی كوردی ئەو گوندانەیە و دەڵێ: "زیاتر لە 50 ساڵە ئێمە ئاوارەو دەربەدەر دەكرێین، تاكەی وامان لێدەكەن و كورد چی كردووە؟".
شاخەوان لەگەڵ ئاوەڵەکانیدا بەشداری زۆربەی شەڕەکانی دژی داعشی کردووە و نەیانهێشت شارەکەیان داگیر بگرێت، بەڵام ئێستا وەکو تۆمەتبارێک لە لایەن دادگاوە بانگهێشتکراوە.
ھ.م