به‌په‌له.. پاریس سانجێرمان بۆ هه‌شته‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وان
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆی یانه‌ی لیل به‌رامبه‌ر تۆڵۆز، به فه‌رمی پاریس سانجێرمان بۆ هه‌شته‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌مشه‌و له كاتژمیر 10:00ـی شه‌و له یاری لوتكه میوانداریی مۆناكۆ ده‌كات، له‌م وه‌رزه مۆناكۆ بارودۆخی زۆر خراپه و له پله‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی دێت له كاتێكدا دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر نازناوی خوله‌كه‌ی بردبووه‌وه.
پاریس سانجێرمان به كۆكردنه‌وه‌ی 81 پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه و بۆ دووه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وان و به جیاوازی 16 خاڵ له یانه‌ی لیلی دووه‌م دووره.