ریال مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی كه‌ریم بێنزێما بلباوی تێك‌شكاند
له گه‌ڕی 33ـه‌می لالیگا، ریال مه‌درید به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئاتڵێتیك بلباو هێنا، له‌و یارییه‌دا كه‌ریم بێنزێما ریكۆردێكی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
ریال مه‌درید دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر لیگانیس، ئه‌مجاره‌یان له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی ئاتڵێتیك بلباوی كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، كه‌ریم بێنزێما له خوله‌كی 47 به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند گۆڵی یه‌كه‌می ریال مه‌دریدی به لێدانی سه‌ر تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 76 بێنزێما گۆڵێكی دیكه‌شی به لێدانی سه‌ر بۆ ریال مه‌درید زیاد كرد، به‌مه‌ش بێنزێما بووه یه‌كه‌مین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا 11 گۆڵ به لێدانی سه‌ر تۆمار بكات.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، بێنزێما گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد و هاتریكی خۆی له یارییه‌كه كرد.
كه‌ریم بێنزێما ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 21 گۆڵ و له شوێنی لویس سوارێز هاته پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
ریال مه‌درید به‌م ئه‌نجامه شوێنی خۆی له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا به 64 خاڵ پته‌وتر كرد، له به‌رامبه‌ردا بلباو به 46 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت.