تره‌مپ له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌ق و گه‌وره ده‌بێت له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا و له تویته‌ره‌وه ژماره‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا كوژراون، نزیكه‌ی حه‌وت به‌رامبه‌ری هه‌موو ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌یه كه زیاتر له 21 ملیۆن كه‌سن.
تره‌مپ له‌وكاته‌ی له تویته‌ره‌وه پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌كرد كه ژماره‌یان 215 كه‌سه و 500 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون نوسیوویه‌تی: "سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی گه‌لی ئه‌مه‌ریكای بۆ گه‌لی سریلانكا نارد به‌بۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كڵێسا و هۆتێله‌كانی ئه‌و وڵاته كه به‌و هۆیه‌وه (138 ملیۆن) كه‌س كوژراون و 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ ئه‌و تویته‌ی بڵاوكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كان 138 كه‌س بوون، به‌ڵام دواتر بۆ 215 كه‌س زیادیكرد.
پاش 20 خوله‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ی تویته‌كه، تره‌مپ به‌خێرایی سڕییه‌وه‌و له‌بری ئه‌و تویتێكی دیكه‌ی كرد.